بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پێنج پرۆژە دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە


بەپێی دوو نوسراوی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆكایەتیی دیوان، بە ژمارەكانی (12382 لە 14/10/2021) و وەزارەتی كارەبا (6382 لە 7/10/2021)، چوار پرۆژەی كارەبا و دروستكردنی قوتابخانەیەكی نۆ پۆلی جێبەجێ دەكرێن.
بە بڕی (101.668.806) سەد و یەك ملیۆن و شەشسەد و شەست و هەشت هەزار و هەشتسەد و شەش دینار، چوار پرۆژەی كارەبا بۆ سلێمانی جێبەجێ دەكرێن.
لە نوسراوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە: (18.913.900) هەژدە ملیۆن و نۆسەد و سیانزە هەزار و نۆسەد دینار بۆ پرۆژەی چارەسەركردنی كێشەی محاویلە لە گەڕەكی كازیوەی 2/و. ئەزمەڕ/ف 2650 تەرخانكراوە و بڕی (23.087.400) بیست و سێ ملیۆن و هەشتا و حەوت هەزار و چوارسەد دینار بۆ پرۆژەی دانانی محاویلەی مساعد بۆ (38)ەكان لە ئیبراهیم ئەحمەد/و. مەڵكەندی/ف 190 تەرخانكراوە، بڕی (17.916.500) حەڤدە ملیۆن و نۆسەد و شانزە هەزار و پێنجسەد دینار بۆ پرۆژەی دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 8/ ف 121ی كانی با/و. باشور تەرخانكراوە و راكێشانی كێبڵ بۆ نێوان هەردوو كویسكی انارە لە وڵوبە و بەردەم فامیلی مۆڵ/و. چوارباخ بەبڕی (39.757.500) سی و نۆ ملیۆن و حەوتسەد و پەنجا و حەوت هەزار و پێنجسەد دینار جێبەجێ دەكرێت.
لەلایەكی دیكەوە و بە پێی نوسراوەكەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانیش، كە ئاراستەی پارێزگای سلێمانی كراوە، رەزامەندیی دراوە لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی قوتابخانەیەكی 9 پۆلی لە گوندی سەرسوراو لە قەزای پێنجوێن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17