بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پێنج بەرهەمی ئەدەبی ‌و هونەریی بڵاودەكرێنەوە


بە پشتیوانیی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، پێنج كتێبی ئەدەبی ‌و هونەری چاپ ‌و بڵاودەكرێنەوە و دەخرێنە بەر دیدەی خوێنەران.
لەچوارچێوەی پشتیوانیی ‌و هاوكارییەكانی پارێزگاری سلێمانی بۆ بوارەكانی ئەدەب ‌و هونەر ‌و گرنگیدان بە پایتەختی رۆشنبیریی، لە ماوەكانی رابردوودا د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، هاوكاریی پێشكەش بە چەند نوسەر ‌و ئەدیب ‌و هونەرمەندێك كردووە، هەتا بەرهەمە ئەدەبیی ‌و هونەرییەكانیان بەچاپ بگەیەنن ‌و خزمەتی ئەدەب ‌و هونەری كوردیی پێبكەن.
بڵاوكراوەكان پێكدێن لە (رەهەندەكانی كەریم كابان) لە نوسینی عادل محەمەد كەریم، (خۆزیا باوكم ئەم شیعرانەی بدیایە) لە نوسینی هەڵۆ شێركۆ بێكەس، (ژیان ‌و بەرهەمەكانی هونەرمەند خالید سەركار) لە نوسینی شانیا ئاسۆ ئەحمەد، (زمانی جادوویی یان ئۆنتۆلۆجیای زمان لە گێڕانەوەدا) لە نوسینی جەبار عوسمان، (یادەوەرییەكانم) لە نوسینی سەڵاح رەئوف.
سەرجەمی بڵاوكراوەكان بە شێوەزاری سۆرانیی نوسراون ‌و ئێستا لە كتێبخانەكانی كوردستان بەردەستن ‌و خزمەت بە بوارەكانی ئەدەب ‌و هونەری كوردی دەكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09