بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

گەشەی سلێمانی لە ماوەی سی ساڵدا دەخرێتەڕوو


بە گوێرەی دوایین ئامار كە خراوەتەڕوو، پارێزگای سلێمانی لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا گەشەی زۆری بەخۆوە بینیوە ‌و لە زۆربەی بوارەكاندا ژمارەی پێوانەیی لەسەر ئاستی عێراق ‌و هەرێمی كوردستان تۆمار كردووە.
دەڤەری سلێمانی بە گشتیی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەتیی، لە ماوەی نێوان ڕاپەڕینە مەزنەكەی ساڵی (١٩٩١) و ئێستادا (٢٠٢١)، بوژاندنەوە و گەشەكردن و گۆڕانكاریی و پێشكەوتنی زۆر و فراوانی لە هەموو بوار و كایە جیاجیاكاندا بەخۆیەوە دیوە.
پارێزگای سلێمانی بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بە پشتبەستن بە ئامار و كێوماڵە بەردەوامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و وەزارەتەكانی پلاندانان لە حكومەتی ئیتحادیی و حكومەتی هەرێمی كوردستان، لێكۆڵینەوەیەكی ئاماریی بەراوردكاریی لە نێوان ساڵانی (١٩٩١ بۆ ٢٠٢١)، واتە ماوەی (٣٠) سی ساڵی ڕابردوودا كردووە و تەواوی سێكتەرە جیاجیاكانی تێدا ئاماژە پێكراوە.
مەبەست لەم ئامارانە خستنەڕووی ئاستی خزمەتگوزاریی و پڕۆژە و دەرفەتی كاركردن و باروگوزەرانی هاووڵاتیان و سەرمایەگوزاریی و وەبەرهێنان و گەشەكردنی جۆریی و چەندیی پارێزگاكەیە، كە لە زۆربەی سێكتەرە گرنگ و هەستیارەكاندا توانیویەتی ئاستی یەكەم لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان بەدەستبهێنێت.
دەخوازین ئەم ئامارە ڕاستەقینانە هاندەرمان بن بۆ خزمەتی زیاتر و بوژاندنەوە و پەرەپێدانی زۆرتر، بەجۆرێك لە ئاست خواست و هەوڵ و داخوازیی و قوربانیدانی بەردەوامی ئەم پارێزگا شكۆدارەدا بێت، بەتایبەتیی كە لە چوار ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ ئەوەی لە ناو قوڵایی هەموو قەیرانەكاندابووین؛ بەڵام توانیومانە بە پشتیوانیی هەموو لایەك ئاڵنگارییەكان بۆ دەرفەتی گەشەكردن بگۆڕین و سلێمانی لە زۆر بواردا بخەینە سەر نەخشەی نێودەوڵەتیی..
ڕۆژانە، بە پشتیوانیی خودا، بەپێی بوارە جیاجیاكان، ئامارە بەراوردكارییەكانتان دەخەینە بەردەست.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی


پارێزگای سلێمانی لە ڕووی كارگێڕییەوە
بەو پێیەی لەساڵی (١٩٩١) دا، پارێزگای سلێمانی لە (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین)و یەكە كارگێڕییەكانی تری پێكهاتووە و ژمارەی دانیشتوانی (951.723) كەس بووە، هەربۆیە لەپێناو خستنەڕووی فراوانبوونی شارەكە و گۆڕانكاریی لەم ڕووبەرەدا، كۆی ژمارەی دانیشتوانی ساڵی (٢٠٢١)یش بە كۆی ئەو ناوچانە خەمڵێنراوە كە دەكاتە  (2.546.162) كەس.
سلێمانی گەورەترین پارێزگای عێراقە لەڕووی ژمارەی یەكەی كارگێڕییەوە و كۆی گشتی ڕووبەری سلێمانی بە ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین و پارێزگا هەڵەبجەوە (21.071) كیلۆمەتر دووجایە. بەپێی ئاماژەكانی گەشەپێدانی هەزارە (Millennium Development Goals) لە (١٩٩٠) بۆ (٢٠١٥) سلێمانی پێشەنگی هەرێمی كوردستان و عێراقە.  
بەرزیی شارەكە لەڕووی دەریاوە (884.8) مەتر، و تێكڕای ڕێژەی ساڵانەی بارانبارین (826.3) مللیمەتر، و تێكڕای ساڵانەی شێ لەنێوان (26.8٪ بۆ 82.5٪) كە دەكاتە (52.28٪)، تێكڕای ساڵانەی بەركەوتنی خۆر بە زەوی (7.45) كاتژمێر/ رۆژ ، تێكڕای ساڵانەی پلەی گەرما لەنێوان (٨ بۆ 33.7) پلەدایە كە دەكاتە (20.79) پلە.
شارنشین (2.162.218) كەس، بەڕێژەی (٨٥٪) و گوندنشین (383.944) بەڕێژەی (١٥٪).

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04