بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پەیامێكی گرنگ لە پارێزگاری سلێمانییەوە


پارێزگاری سلێمانی پەیامی بۆ هاووڵاتیان هەیە ‌و داوایان لێدەكات، ناوی خۆیان تۆمار بكەن ‌و بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا خۆیان بكوتن، هەتا خۆیان بپارێزن ‌و ژیانیان لە مەرگ رزگار بكەن، دەشڵێت: ژمارەی زۆر و پێویستی ڤاكسینیان دابینكردووە.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانییە بۆ هاووڵاتیان:

هاووڵاتیانی خۆشەویست..
بە هەوڵی دڵسۆزانە و مەردانەی هەمووان، ژمارەیەكی زۆر و پێویستی ڤاكسینمان دابینكردووە، ژمارەی بنكەكانمان بۆ پێدانی ڤاكسین لە ناوشاری سلێمانیدا بۆ ۱۳ بنكە زیادكردووە و تیمی گەڕۆكمان بۆ فەرمانگا و شوێنە گشتیی و تایبەتەكان پێكهێناوە، لە هەموو قەزا و ناحیەیەكدا بنكەی ڤاكسینپێدانمان كردۆتەوە، تكا و داوای خەمخۆرانەتان لێدەكەین ناوی خۆتان تۆماربكەن و بچن ڤاكسین وەربگرن، خۆتان و كەسوكارتان و تەواوی مرۆڤایەتیی لەم پەتا كوشندەیە بپارێزن..
پاییزە؛ وەرزی پەتا گواستراوەكانە، مەترسیی بەرزبوونەوەی زیاتری كۆرۆنا لە ئارادایە، هەر بێباكیی و خەمساردییەك خۆت و هەموومان ڕوبەڕوی مەرگێكی نەخوازراو دەكەیتەوە، دەرفەتی چارەسەركردن لە دەستدەدەیت، ڤاكسینكردن تەنها ڕێگای خۆپاراستنە، خۆپاراستنیش تاكە ڕێگای دەربازبوونە.
هەموو بنكە و تیم و دامودەزگا تەندروستییەكان چاوەڕوانی هاتنی خێرتانن بۆ ئەوەی وەك هەمیشە لە خزمەتتاندابن، بێبەرامبەر و بێقەرەباڵغیی و ڕیزگرتنێك ژەمە ڤاكسینی خۆتان؛ پێببەخشن.
وەرن بێدوودڵیی ڤاكسین وەربگرن، ژیان لە مەرگ ڕزگار بكەن..
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی

 

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09