بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

رێگای نێوان قەرەداغ ‌و سەنگاو نۆژەندەكرێتەوە


پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی رێگای نێوان قەزای قەرەداغ و ناحیەی سەنگاو بە گوژمەی زیاتر لە 725 ملیۆن دینار ‌و بە درێژایی 21 كیلۆمەتر، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
رۆژی یەكشەممە 26/9/2021، بە ئامادەبونی هەریەكە لە (ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی و ئابوریی و (دانا عەبدولكەریم) وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان ‌و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتییەكانی ناوچەی قەرەداغی سەر بەپارێزگای سلێمانی، دەستپێكردنی كاركردن لە پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی رێگای قەرەداغ - سەنگاو راگەیەنراو دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی رێگای قەرەداغ – سەنگاو، بەشێكە لە كارە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و پێكهاتوە لە نۆژەنكردنەوەی رێگاكە بە درێژایی (21.65) كیلۆمەتر‌و بڕی (725) ملیۆن ‌و (230) هەزار دیناری عێراقیی بۆ تەرخانكراوە و بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانییەوە جێبەجێ دەكرێت.
لە میانی راگەیاندنی دەستپێكی پرۆژەكەدا، وەزیری دارایی و ئابوری لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەئامادەبونی لەو رێورەسمەدا و رایگەیاند، خۆشحاڵە جارێكی تر لە پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوەی سنورەكەدا بەشدارە ‌و سەرەڕای قەیرانی دارایی پڕۆژەی لەو شێوەیە ئەنجام دەدرێن.
هەر لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەدا دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن رایگەیاند، پرۆژەكە جێبەجێكردنی داواكاریی هاووڵاتیانی سنورەكەیە كە لە رابردودا سەردانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەیان كردبوو، دواتر بە هەوڵ و هیممەتی هەموان رەزامەندیی لەسەر پڕۆژەكە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچوو.
وەزیری ئاوەدانكردنەوە روونیشیكردەوە، ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ خەڵكی سنورەكە و سەرجەم ناوچەكانی دیكە درێغی ناكەن ‌و هەوڵیش دەدەن پرۆژەكە بەباشترین شێوە و لەكاتی دیاریكراودا بەئەنجام بگەیەنرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09