بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

قیرتاوكردنی رێگای دۆڵەڕووت دەستیپێكرد


پرۆسەی قیرتاوكردنی رێگای نێوان هەواری شار ‌و دۆڵەڕووت دەست پێدەكات، پارێزگاری سلێمانیش دەستخۆشی لە كۆمپانیای جێبەجێكار ‌و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و ستافی كاركردن دەكات.
ڕۆژی یەكشەممە 26/9/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی ڕێگای هەواری شار – دۆڵەڕووتی بەسەركردەوە، كە پرۆسەی قیرتاوكردنی ڕێگاكە دەستی پێكردووە.
دوای داواكارییەكی پارێزگاری سلێمانی لە چەند مانگی رابردوودا، پرۆژەی فراوانكردن ‌و قیرتاوكردنی رێگای دۆڵەڕووت، لەسەر ئەركی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان دەست بەجێبەجێكردنی كراوە، كە رێگای هاتووچۆی چەندین ناوچەی سەر بە پارێزگای سلێمانی ‌و شوێنە گەشتیارییەكان ئاسان دەكات ‌و دەیان هەزار هاووڵاتی لێی سوودمەند دەبن.
پارێزگاری سلێمانی لە میانی بەسەركردنەوەكەدا، سوپاسی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی دەوڵەت بەتایبەتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كارەبا و ڕێگاوبان و ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای سلێمانیی كرد، بۆ پشتیوانیكردنی پرۆژەكە و جێبەجێكردنی ئەركەكانیان لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا.
هاوكات پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشیی ‌و سوپاسی ستافی كاركردنی كرد، كە ماندوونەناسانە كار دەكەن بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە بەشێوەیەكی ستاندارد و شارستانیانە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09