بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پرۆژەكانی سلێمانی بۆ پاراستنی سامانی ئاو پەسەند دەكرێن


كۆبوونەوەیەكە تایبەت بە پاراستنی سامانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت ‌و لە میانی كۆبوونەوەكەدا پرۆژە ‌و پێشنیازەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە پەسەند دەكرێن.
ڕۆژی پێنجشەممە 2/9/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بەشدارییكرد لە كۆبونەوەی تایبەت بە داڕشتن و دانانی بەرنامە بۆ ستراتیژی پاراستنی سامانی ئاو لە هەرێمی كوردستاندا، كە لەلایەن وەزارەتەكانی شارەوانیی و گەشتوگوزار و كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانەوە، بەبەشداریی وەزارەت و دەستە پەیوەندیدارەكان و پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆكان ڕەشنوسێكی تایبەت بەم بوارە ئامادە كرابوو، لەم كۆبوونەوەیەدا پەسەندكرا.
لە ڕەشنوسەكەدا هەموو ئەو داواكاریی و پێشنیاز و پرۆژانەی پارێزگای سلێمانی پەسەندكران، كە پێشتر و لە میانی كۆبوونەوەی پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەرانی ئاو و ئاوی دەوروبەر و ئاوی ژێرزەوی و ئاودێریی سلێمانی و پسپۆڕانی زانكۆ و سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگادا گەڵاڵە كرابوون.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17