بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەكرێتەوە


پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە بەشداریی 160 كۆمپانیای ناوخۆیی ‌و بیانی دەست بە كارەكانی دەكات ‌و پارێزگاری سلێمانیش هیوای سەركەوتن بۆ بەشداربووان دەخوازێت.
ڕۆژی چوارشەممە 25/8/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و بازرگانان و میوانی دەرەوە ‌و ناوخۆ، بەشدارییكرد لە كردنەوەی چواردەهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا، كە بە چاودێریی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژووری بازرگانیی و  پیشەسازیی سلێمانی و كۆمپانیای عێراق ئەلتەقەدومەوە ڕێكخراوە.
پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ناسراو بە DBX بە بەشداریی 160 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی كراوەتەوە ‌و كۆمپانیاكان لە هەشت وڵاتی جیهانەوە هاتوون ‌و لە چەندین بواری جۆربەجۆردا كار دەكەن، لە نێوان رۆژانی 25 بۆ 30ی ئاب كاڵا ‌و بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن.
پارێزگاری سلێمانی هیوای سەركەوتنی بۆ بەشداربووان خواست ‌و ئاماژەی بەوەشكرد، پارێزگای سلێمانی پشتیوانی لە هەر هەنگاوێك دەكات كە دەرفەت بۆ ئاڵوگۆڕی زیاتری بازرگانی ‌و رەخساندنی هەلی كار بڕەخسێنێت.
پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ساڵانە لە ناوچەی تاسڵوجە بەڕێوەدەچێت ‌و بێجگە لە كۆمپانیا ناوخۆییەكان، دەیان كۆمپانیای بیانی بەشداریی تێدا دەكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09