بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ئەمریكا لە بواری تەندروستیدا هاوكاریی سلێمانی دەكات


ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا چەند ئۆتۆمبێلێك بۆ خزمەتكردنی كەرتی تەندروستی پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی دەكات، پارێزگاریش سوپاسی هاوكارییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكات.
ڕۆژی سێشەممە 22/6/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازییكرد لە بەڕێزان ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عیراق و روب وڵەر كونسوڵی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێیان، كە بەمەبەستی پێشكەشكردنی پشتیوانیی كونسوڵخانەی ئەمریكا بۆ كەرتی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی سەردانیان كردبوو، كە لەسەر داخوازیی پارێزگاری سلێمانی، سێ ئۆتۆمبێلی تایبەت بە گواستنەوەی ڤاكسینیان پێشكەش بە بەڕێوەبەرێتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كرد؛ جگە لەو هاوكاریی و هەماهەنگییانەی لە سێكتەر و بوارەكانی تردا پێشكەشیان كردووە.
دواتر و لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانیی پێشكەشكردن، دواتر باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق خۆشحاڵیی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانیكردنی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەربڕی و سوپاسی ئەو هەوڵانەی كرد، كە لەلایەن پارێزگای سلێمانی و كەرتی تەندروستییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دراون.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09