بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

دووەمین پیشانگەی بازرگانیی ئێران لە سلێمانی دەكرێتەوە


كۆماری ئیسلامیی ئێران دووەمین پیشانگەی بازرگانی لە شاری سلێمانی دەكاتەوە، پارێزگار پیشانگەكە بەسەر دەكاتەوە ‌و جێگری پارێزگاریش بەشداریی لە كردنەوەی پیشانگەكەدا دەكات.
ڕۆژی سێشەممە 22/6/2021، خاتوو لەیلا عومەر عەلی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕیی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مەهدی شوشتەری سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ‌و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ‌و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی بازرگان ‌و بەڵێندەر ‌و هاووڵاتیان، بەشدارییكرد لە مەراسیمی كردنەوەی دووەمین پیشانگەی بازرگانیی و پیشەسازیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، كە لە ناوچەی تاسڵوجە بەڕێوەدەچێت.
جێگری پارێزگاری سلێمانی هیوای خواست كردنەوەی پیشانگەكە ببێتە مایەی سوود ‌و قازانجی ئابووریی بۆ هەرێمی كوردستان ‌و دەرفەتی زیاتری كاریش بۆ گەنجان ‌و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ‌و سلێمانی بڕەخسێنێت، هاوكات هیوای سەركەوتنی بۆ بەشداربووان خواست.
لە میانی پیشانگەكەدا چەندین كۆمپانیا ‌و بازرگان ‌و خاوەن كاری ئێرانی بەشدارن ‌و لە ماوەی چەند رۆژێكدا نمایشی كاڵا ‌و شمەكەكانی خۆیان دەكەن، بە ئامانجی فراوانكردنی پەیوەندییە پیشەسازیی ‌و بازرگانییەكانی خۆیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان ‌و عێراق.
هەر لە یەكەم رۆژی پیشانگەكەدا د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێز مەهدی شوشتەری سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، پیشانگەكەی بەسەر كردەوە ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05