بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار دەسخۆشیی لە رۆژنامەنووسان دەكات


پارێزگاری سلێمانی لە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەرییدا سەردانی سەنتەری میترۆ دەكات ‌و پشتوانیی خۆی بۆ كاری رۆژنامەگەریی ‌و رۆژنامەنووسان دووپات دەكاتەوە.
ڕۆژی دووشەممە 3/5/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەرییدا، سەردانی سەنتەری میترۆی كرد و لەگەڵ بەڕێزان ڕێكخەر و بەڕێوەبەر و دەستەی بەڕێوەبردنی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووساندا كۆبوەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیی بۆ ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەریی و مێدیا دەربڕی و سوپاسی ڕۆژنامەوانان و كەناڵەكان و دامەزراوە مێدیاییەكان و سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان و سەنتەری میترۆی كرد بۆ هەوڵەكانیان بۆ گەیاندنی زانیاری بە هاووڵاتیان و چاودێریكردنی دامەزراوە دەوڵەتیی و گشتیی و تایبەتییەكان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەرییدا كە بە بەشداریی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەلایەن سەنتەری میترۆوە ڕێكخرابوو، سەنتەری میترۆ راپۆرتی چوار مانگی رابردووی رەوشی رۆژنامەگەریی راگەیاند، كە رێژەی توندوتیژی بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستاندا بە رێژەی ٥٠٪ كەمی كردووە. پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەوانانی كوردستان و جیهان كرد و پەیامی وەفاداریی بۆ شەهیدانی قەڵەم و وشە و ڕۆژنامەوانە شەهیدەكان و قوربانیانی ڕۆژنامەوانیی كوردستان و جیهان نارد، داوایكرد كە هەر بەندكراوێك لەسەر ئازادیی بیروڕا دەربڕین و ڕۆژنامەگەریی بەندكرابێت، ئازاد بكرێت.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر سوپاسی گیانبازیی و خۆنەویستیی و خۆبەخشیشی لە ڕۆژنامەوانان كرد و هیوای خواست زانیاریی ڕاست لە شوێنی ڕوداوەكانەوە لەسەر بنەمای وردیی و ڕاستیی و بابەتیی بگوازنەوە و ڕای گشتیی لە شڵەژان و تێكچڕژان و دابڕان بپارێزن.
بە ئەركی حكومەتیشی زانیی، كە زەمینە و ژینگەیەكی پارێزراو و لەبار و ڕێكخراو بۆ كاری ڕۆژنامەگەریی فەراهەم بكات، هەروەها داوای لە هاووڵاتیان كرد متمانە بەو كەناڵانە بكەن كە ڕاستییەكان بڵاودەكەنەوە و پشتیوانییان بكەن لە چاودێریكردنی دامودەزگاكاندا.
داواشی لە ڕۆژنامەوانان كرد لەسەر بنەمای یاسا و ڕێسا و ئیتیك و ئەتەكییەتی كاری ڕۆژنامەگەریی لەسەر ئەم كارە پیرۆزە بەردەوام بن و مانا بە دیموكراسییەت و ژیانی مەدەنیی و ئازادییەكان ببەخشن و ڕۆژنامەگەریی بەرەو ڕۆژنامەگەریی بنكۆڵكاریی بەرن.
بە شانازییەوە لە ڕۆڵی پارێزگاری سلێمانی دوا، كە لەكاتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، وەك یەكەم دامەزراوەی دەستوریی هەرێمی كوردستان، هۆبەی زانیاری پێدانی كردەوە و لە پارێزگای سلێمانیشدا وەك یەكەم دامەزراوەی جێبەجێكردن لە هەرێمدا هۆبەی زانیاری پێدانی كردەوە.
بەڕێزان ڕەحمان غەریب و بەشدارانی كۆنگرەكە لە ڕۆڵی پارێزگاری سلێمانی دوان، كە بەردەوام هەماهەنگیی ڕۆژنامەوانان و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و هۆبەی زانیاری پێدانی كردووە و بەدەم وەڵامدانەوەی داخوازییەكانی هاووڵاتیان و ڕۆژنامەنووسانەوە چووە.
هەر لەسەر ئەو بنەمایە چەپكەگوڵی ڕێزلێنانی ڕۆژی جیهانیی ڕۆژنامەگەرییان بەخشییە پارێزگاری سلێمانی.
لەبەرامبەردا پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی پارێزگای سلێمانیی بەخشییە سەنتەری میترۆ وەك هێمایەك بۆ ڕۆژنامەوانان، كە لە شوێنەوارێكی نووسراوی كۆنی سەردەمی بابلیی میزۆپۆتامیا پێكهاتبوو وەك دەلالەتێك بۆ بەرپرسیارێتیی لە وشە و دەربڕیندا كە لێكەوتە و جێكەوتەی گرنگی شارستانێتیی و مێژوویی و بەرپرسیارێتی هەیە لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05