بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

وەفدێكی حكومەتی عێراق سەردانی سلێمانی دەكات


وەفدێكی حكومەتی عێراق سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و لەلایەن پارێزگارەوە پێشوازییان لێدەكرێت، دواتر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئامانجی سەردانەكە دەخرێتەڕوو.
ڕۆژی شەممە 3/4/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ‎سلێمانی؛ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی؛ پێشوازیی لە بەڕێزان دكتۆر محەمەد هاشم ئەلعانی سەرۆكی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی عێراق و دكتۆر عەقیل موسەوی سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق و وەفدی هاوڕێیان كرد.
دواتر پارێزگاری سلێمانی، هاوڕێ لەگەڵ وەفدی میوان بەئامادەبونی بەڕێزان بەڕێوەبەر و جێگرانی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، دوا قۆناغەكانی تەواوبونی پڕۆژەی نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنایان لە سلێمانی بەسەر كردەوە، كە بە پشتیوانیی ئەڵمانیا و بە هەماهەنگیی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی عێراق و پارێزگاكان و كەرتی تەندروستیی لە پێنج شوێنی عێراقدا دروست دەكرێن.
لە نەخۆشخانەكەدا (١٠٠) بێد بۆ دۆخی ئاسایی و زیاتر لە (١٤٠) بێد بۆ دۆخی نائاسایی هەن و (٣٨) بێدیان بۆ بەشی چاودێریی چڕ دەبێت، (٨٠%)ی كارەكانی پڕۆژەكە تەواو بوون و لە تێپەڕاندنی دۆخی كۆرۆناشدا دەتوانرێت وەك نەخۆشخانەی چارەسەری نەخۆشییە گواستراوەكان بەكاربهێنرێت.
دواتریش بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی ‌و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی ‌و سەرۆكی سندوقی ئاوەنادنكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەگەرییدا وردەكاریی و بایەخی پڕۆژەكەیان خستەڕوو.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05