بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پیشانگەیەكی هاوبەش بۆ هونەرمەندانی كوردستان ‌و عێراق


ڕۆژی یەكشەممە 15/11/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشدارییكرد لە كردنەوەی پیشانگەی شێوەكاریی و پەیكەرسازیی هاوبەشی هونەرمەندانی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن دامەزراوەی عەشتاری نێودەوڵەتییەوە لە گەلەریی ئەمنەسورەكە ڕێكخرابوو.
لە میانی رێوڕەسمەكەدا چەندین بەرهەمی هونەریی نمایش كران ‌و بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە میوانەكان ‌و هونەرمەندان ‌و هونەردۆستان چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.
هەر لە رێوڕەسمەكەدا مەدالیای ڕێزلێنانی هونەریی عێراقیی بەخشرایە پارێزگاری سلێمانی لە بەرامبەر پشتیوانییە بەردەوامەكانی لە بوارە هونەریی و كەلتوریی و ڕۆشنبیریی و ئەدەبییە جیاجیاكاندا.
لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگار دەستخۆشیی لەو هەنگاوە هونەرییە كرد ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ بەشداربوان خواست، ئاماژەی بەوەشكرد، پارێزگای سلێمانی وەكو شارێكی داهێنەری ئەدەبیی ‌و مەڵبەندی رۆشنبیریی، پشتیوانیی لە هەر هەوڵ ‌و هەنگاوێك دەكات كە خزمەت بە بوارەكانی ئەدەب ‌و هونەر بكات.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09