بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سەوزكردنی شاخی گۆیژە بەردەوامە


پارێزگاری سلێمانی بە یاوەریی ژمارەیەك بەرپرسی ئیداریی پارێزگاكە پرۆژەی سەوزكردنی شاخی گۆیژە بەسەر دەكاتەوە ‌و لە نزیكەوە لە چۆنێتیی بەڕێوەچوونی كاروبارەكان دەپرسێت.
ڕۆژی دووشەممە 12/10/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزان قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و نوێنەری كۆمپانیا بەشدارەكان و ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت، پڕۆژەی سەوزكردنی شاخی گۆیژەی بەسەركردەوە، پشتیوانیی و سوپاسی هەموو ئەو لایەنە حكومیی و تایبەتی و ڕێكخراو و مێدیاییانەی كرد كە بەشدارن لە هەڵمەتی سەوزكردن و پاراستنی سەوزایی شاخی گۆیژەدا، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەریدا هەڵمەتی پاكردنەوەی شاخی گۆیژەی ڕاگەیاند و داوای لەهەموو لایەك كرد خۆبەخشانە بەشداریی لەم هەڵمەتە ژینگەییە مرۆییە نیشتیمانییەدا بكەن.
سوپاسی بەڕێز قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هەموو فەرمانگە حكومیی و كۆمپانیا بەشدارەكانی كەرتی تایبەت و زانكۆ و ڕێكخراوەكانی كرد بەتایبەتی كۆمپانیاكانی (ئاسیاسێڵ، قەیوان، تانوپۆ، دەروازە، ماس، هەڵەبجە) و هەموو ئەوانەش كە ئامادەیی بەشداریكردنیان لەم پڕۆژە گەورەیەدا داوە، كە بەشێوازێكی تەكنیكی و زانستی و هونەریی و ئەندازەیی و ژینگەی نوێ كارەكانیان جێ بەجێ دەكەن و بەپێی ماستەرپلانێكی پەسەندكراو بەشێوەی تابلۆیەكی سەوزایی تەواوی شاخی گۆیژە سەوز دەكرێت و ناوچە سوتاوەكان دەبوژێنرێنەوە و سیستمی ئاو و ئاگر كوژێنەوە و خۆپارێزییان بۆ دادەنرێت.
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند لەبەر ئەوەی تائێستا بودجەی تایبەت بە ئاودانی هەواری شار و سەوزایی و بلوارەكانی سلێمانی خەرج نەكراوە، وەك ساڵانی ڕابردوو لەپێناوی پاراستنی سەوزایی شارەكەدا، پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی دەكات بۆ ئاودان و پاراستنی سەوزاییەكانی سلێمانی تا كاتی باران بارین و دووبارە داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە بودجەی پێویست بۆ ئەم مەبەستە خەرج بكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05