بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بودجەیەكی پەرەپێدان بۆ سلێمانی تەرخان دەكرێت


وەزیرانی پلاندانانی حكومەتی ئیتیحادی ‌و هەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكەن ‌و بڕی 9 ملیۆن ‌و 400 هەزار دۆلار وەكو بودجەی پەرەپێدان بۆ پارێزگاكە تەرخان دەكرێت.
ڕۆژی شەممە 10/10/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازییكرد لە بەڕێزان پ. د. خالید بتال ئەلنەجم وەزیری پلاندانانی حكومەتی عێراقی ئیتحادی و د. دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان و بریكاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و بەڕێوەبەری بەرنامەی سندوقی كۆمەڵایەتیی بۆ پەرەپێدان و وەفدی هاوڕێیان.
لە كۆبوونەوەیەكدا بەئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی و بەڕێوەبەری پلان و بەدواداچوونی پارێزگای سلێمانی، بڕیاری دەستبەكاربوونی پارێزگای سلێمانی لە بەرنامەی سندوقی كۆمەڵایەتیی بۆ پەرەپێدانی عێراق درا، كە بەپێی ئەم بەرنامەیە پارێزگای سلێمانی بڕی نۆ ملیۆن و چوارسەد هەزار دۆلار بۆ پەرەپێدان و بوژاندنەوەو دابینكردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكانی گوند و شوێنە جیاجیاكانی سەر بەپارێزگای سلێمانیی بۆ تەرخانكراوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانیی پێشكەش بە وەزارەتەكانی پلاندانانی عێراق و هەرێمی كوردستان و سندوقی كۆمەڵایەتیی بۆ پەرەپێدان كرد، كە داخوازیی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانییان پەسەندكارانە وەڵام دایەوە.
بەڕێز بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی پوختەیەكی لە دۆخی دیمۆگرافیی و ئەو زیان و كارەساتانەی ڕژێمەكانی پێشوو بەسەر پارێزگای سلێمانیاندا هێناوە، خستەڕوو.
بەڕێز وەزیری پلاندانانی حكومەتی ئیتحادی عێراق، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ ئەم خزمەتكردنەی پارێزگای سلێمانی و ئەم سەردانە فەرمییەی بە سەردانێكی تەواوكارییانەی سەردانەكەی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ئیتحادی عێراق بۆ پارێزگای سلێمانی و وەك وەڵامدانەوەی داواكارییەكانی پارێزگاری سلێمانی باسكردو پشتیوانیی خۆیانی بۆ پەرەپێدان و بوژاندنەوە و داخوازییەكان دەربڕی و ڕەزامەندیی فەرمیی وەزارەتەكەیان و حكومەتی ئیتحادیی بە پشكی پارێزگای سلێمانی لە سندوقی كۆمەڵایەتیی بۆ پەرەپێدان دەربڕی.
بەڕێز وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان لە پشتیوانی و هەماهەنگیی و كارە هاوبەشەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئیتحادی و حكومەتە خۆجێیەكان دواو ئامادەیی وەزارەتی پلاندانانی بۆ هەموو هەنگاوێك بە ئاراستەی پەرەپێدان و بوژاندنەوەو بەهێزكردنی دەسەڵاتی لامەركەزیی پارێزگاكان بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان دەربڕی و پێشنیازیكرد كە پارێزگای هەڵەبجەش بخرێتە بەرنامەكانی ئەم سندوقە و بەرنامە هاوشێوەكانی تری حكومەتی ئیتحادییەوە.
بەڕێز خاتوو نەجلا عەلی موراد بەڕێوەبەری سندوقی كۆمەڵایەتیی بۆ پەرەپێدانی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كورتەیەكی لەسەر بودجە و شێوازی تەرخانكردن و بوارەكانی خەرجكردنی خستەڕوو.
دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەرییدا بەئامادەبوونی بەڕێزان وەزیرانی پلاندانانی عێراق و هەرێمی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی پوختەی كۆبوونەوەكە خرایەڕوو.

بۆ بینینی دەقی كۆنگرە رۆژنامەگەرییەكە كلیك لەم لینكە بكە:

https://www.youtube.com/watch?v=nd2ilJlV3t0
دواتر لە سەردانێكی مەیدانیدا بەئامادەبوونی بەڕێزان وەزیرانی پلاندانانی عێراق و هەرێمی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی و وەفدی هاوڕێیان، گوندی شێخەڵمارێنیان لە سنوری ناحیەی زەلان سەر بە قەزای شارباژێڕ، بەسەركردەوەو بە ئامادەبوونی بەڕێزان قائمقامی قەزای شارباژێڕو بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان لە نزیكەوە لەگەڵ دانیشتوانی بەڕێزی گوندەكە پەیوەست بە داواكارییەكانیان دوان.
لە دوا وێستگەی سەردانەكەیاندا، وەفدی هاوبەشی حكومەتی ئیتحادی و هەرێمی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەرێتی ناحیەی زەلانیان بەسەركردەوەو لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەری ناحیەی زەلانەوە پێداویستی و داواكارییەكانیان خرانەڕوو، خەڵك و ئیدارەی ناوچەكە سوپاسی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و قائیمقامیەتی قەزای شارباژێڕیان كرد، كە لەم دۆخە قەیراناوییەدا لەسەر ئەركی پارێزگای سلێمانی كارەبایان گەیاندووەتە ژمارەیەكی دیاری ناوچەكە بەگوندی شێخەڵمارێن و گوندەكانی دەوروبەریشیەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30