بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

یەكێتیی ئەوروپا سوپاسی پارێزگای سلێمانی دەكات


شاندێكی یەكێتیی ئەوروپا سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و وێڕای گفتوگۆكردن لە بارەی چەند پرسێكی  هەنووكەیی، شاندەكە سوپاسی پارێزگای سلێمانی دەكات.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی 25/9/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان مارتن هەس باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق و ڤنسنت گیلۆم پۆپیو بەرپرسی ئۆفیسی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان و دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان.
لە دیدارێكی هاوبەشدا بە وردی گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سلێمانی و هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پەتای كۆرۆنا و دۆخی ئابووریی و ئاسایش و سیاسی و بازرگانی كرا.
وەفدی میوان سوپاس و پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆیان بۆ هەنگاو و پلانەكانی پارێزگاری سلێمانی لەسەر هەموو ئاستەكان دەربڕی، لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی ئامادەیی هەر جۆرە هاوكارییەكی پیشاندا بۆ خزمەتكردنی گشتیی ‌و پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان ‌و خۆپارێزیی لە كۆرۆنا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09