بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ئامادەكاریی دەكرێت بۆ رواندنی نەمام لە شاخی گۆیژە


بە هاوكاریی ژمارەیەك كۆمپانیای كەرتی تایبەت كەمپینی  سەوزكردنی چیای گۆیژە و ئەزمەڕ بەردەوامە ‌و  بەوردی چاودێریی پاراستن و گەورەكردنی نەمامەكان دەكرێت، هەڵمەتێكیش بۆ پاككردنەوەی شاخی گۆیژە بەڕێوەدەچێت.
رۆژی پێنجشەممە 24/9/2020 لەدیوانی قائیمقامیەتی مەڵبەندی سلێمانی، بەڕێز قائیمقام لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و ڕێكخراوی (سی دی ئۆ) كۆبوەوە بە ئامانجی زیاتر بەرەوپێشچونی كارەكانی سەوزكردنی چیای گۆیژە و كارەكانی كەمپینەكە تاووتوێ كران.
‌بەگوێرەی راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە ‌ئێستادا سەرجەم ئامادەكارییەكانی نەمام ڕواندن لە شاخی گۆیژە ‌و ئەزمەڕ لە تەواوبوندان ‌و چاوەڕوانی وەرزی نەمان ڕواندن دەكرێت بۆ سەوزكردنی چیاكە و رواندنی هەزاران نەمام.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە میانی كۆبونەوەكەدا وتی: بۆ یەكەمجار و بە هەوڵی هەموو خەمخۆران توانراوە ئاو سەربخرێت بۆ سەر چیای ئەزمەڕ كە خزمەتێكی گەورە بە كەمپینەكە دەكات و تەواوكاری كەمپینەكە دەبێت لە ئاودێریی نەمامەكان.
لە لایەكی دیكەوە ژمارەیەك چالاكوان ‌و ستافی كۆمپانیای چوارچرای نوێ هەڵمەتێكیان ئەنجامدا بە مەبەستی پاككردنەوەی شاخی گۆیژە، بڕیاریشە لەلایەن هەمان كۆمپانیاوە دەست بكرێت بە سەوزكردنی رووبەری ٢٠٠ دۆنم زەوی.
پارێزگای سلێمانی ئامادەیی دەربڕیوە بۆ هەر جۆرە هاوكاریی ‌و هەماهەنگییەك لە پێناو سەوزكردنی شاری گۆیژە ‌و ئەزمەڕ ‌و بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن پارێزگاریی سلێمانییەوە بە وردی چاودێریی هەڵمەتەكە دەكرێت، بە ئامانجی گرنگیدان بە رووبەری سەوزایی ‌و رازاندنەوەی شاخی گۆیژە ‌و پاككردنەوەی ژینگەی پایتەختی رۆشنبیریی ‌و شاری داهێنەری ئەدەبیی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04