بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كۆبوونەوەیەكی گرنگ بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگا چەند بڕیارێك دەدات


ڕۆژی دووشەممە 27/7/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی ئارامی شاری سلێمانی كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا دواقۆناغەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و بارودۆخە گشتییەكان تاووتوێكران و بەكۆی دەنگ بڕیار لەسەر چەند ڕێنماییەكی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و پێشوازیكردن لە جەژنی پیرۆزی قوربان و ڕۆژانی جەژن دران.
ئەمەی خوارەوە دەقی بڕیارەكانە كە گشتاندنی بۆ كراوە بۆ سەرجەم یەكە كارگێڕییەكان ‌و فەرمانگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی:

بۆ/ هەموو یەكە كارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بابەت/ گشتاندن

ئەمڕۆ (٢٧/ ٧/ ٢٠٢٠)، پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناو لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی ئارامی شاری سلێمانی كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (٤٤)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆو ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی هەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە ڕۆژی (٢١/ ٧/ ٢٠٢٠)و بەكۆی دەنگی ئامادەبووان، بڕیاردرا:
١- جەختكردنەوە لەسەر جێبەجێكردنی بەیانی ژمارە (٤٤)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ، بە هەموو بڕگەو خاڵەكانیەوە.
٢- جەختكردنەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی هاووڵاتیان لەسەر خۆپارێزیی و خۆچارەسەركردن و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و خۆپارێزیی، كە ئەمانە دەبنە زامنی ئەوەی دۆخی تەندروستی پارێزگاكەمان لەدوای (١٥/ ٨/ ٢٠٢٠)وە بەرەو قۆناغێكی زۆرباشتر بڕوات.
٣- لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، سەردانكردن و تێكەڵاوبوون و بەریەككەوتن و كۆبوونەوەو قەرەباڵغی قەدەغەن.
- چوونە سەرقەبران و پرسەدانان و نۆجەژن قەدەغەیە.
- هەموو ئاهەنگ و بۆنەو یادێكی خۆشیی و ناخۆشیی كە تێكەڵاوبوون و بەریەككەوتن دروست بكات قەدەغەیە.
- قوربانیكردن دەبێت لە قەسابخانەكاندا بكرێن و بۆ ئەم مەبەستە قەسابخانەكان لە ڕۆژانی جەژندا لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانیدا بە مەرجە تەندروستیەكان كراوە دەبن.
- قوربانیكردن لە شەقام و كۆڵان و گەڕەك و شوێنە گشتییەكاندا بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
٤- بەڕێزان زانایانی ئاینی ئیسلام و بانگبێژی مزگەوتەكان لەكاتی بانگی نوێژەكاندا لە بڵندگۆی مزگەوتەكانەوە داوای پابەندیی و خۆپارێزیی تەندروستیی لە هاووڵاتیان دەكەن.
٥- هاتنی گەشتیار بۆ سنوری كارگێڕی پارێزگای سلێمانی لە پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە قەدەغەیە.
٦- سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەشی لابردنی زیادەڕەویی شارەوانیی بەپێی یاساو ڕێنماییەكان ڕێكاری پێویست بەرامبەر هەر سەرپێچی و لادان و زیادەڕەوییەك دەگرنەبەرو ئەركی هەموو هاووڵاتیان و دامودەزگا حكومییەكان و دامەزراوە دادوەرییەكان و كەرتی تایبەتە هاوكارو هەماهەنگیان بن.
٧- لیژنەی تایبەت بە بەدواداچوون و چاودێریكردن و لێپرسینەوە لەسەر ئاستی یەكە كارگێڕییەكان پێكدەهێنرێت بۆ چاودێریكردنی ئاستی پابەندبوونی فەرمانگا دەوڵەتییەكان بە بڕیارو ڕێكارو ڕێنماییە تەندروستییەكانەوەو سەرپێچیكارو كەمتەرخەم ڕووبەڕووی ڕێكاری كارگێڕی و یاسایی دەكرێتەوە.
٨- دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ دەركردنی هەر ڕێكارو ڕێنماییەكی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناو بەڕێوەبردنی شیاوانەی جەژنی قوربانی پیرۆز.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
٢٧/ ٧/ ٢٠٢٠


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پرسی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-04-29
پارێزگاری سلێمانی، به‌شداریكرد له‌ مه‌راسیمی واژوكردنی گرێبه‌ستی ستراتیژی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای بازیان
2025-04-28
ئه‌مڕۆ 51 ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزی تێده‌په‌ڕێت
2025-04-24
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌ڕاوێژكارانی دامه‌زراوه‌ی فامیلی سێرچ كرد
2025-04-24
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، سوپاسی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات
2025-04-24
دادگای به‌رایی، له‌ قه‌زای ماوه‌ت كرایه‌وه‌
2025-04-24
ئه‌مڕۆ 127 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت.
2025-04-22
شاهۆ عوسمان: هیوادارم ئەم یادە ببێتە هۆکارێک بۆ دروستبوونی فەزایەکی فراوانتر بۆ ئازادی کاری رۆژنامەگەریی
2025-04-22
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لەسێیەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی وزە نوێبووەوەکان
2025-04-22
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەکۆنگرەی یەکێتی ژنانی کوردستاندا
2025-04-22
پارێزگاری سلێمانی: گیانی لێبوردەیی و قبوڵکردنی یەکتر بەهێزبکەین؛ بۆ ئەوەی هەموو ئەگەرەکانی چەندبارەبوونەوەی ئەنفال؛ لە بەینبەرین
2025-04-14
شاهۆ عوسمان: تاوانی ئەنفال تاوانێکە هەرگیز لەبیر ناکرێت
2025-04-14
سبه‌ی چوارشه‌ممه‌،له‌سه‌رجه‌م دامووده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه‌
2025-04-08
سلێمانی له‌كه‌رتی ته‌ندروستی پێشه‌نگی كوردستان وعێراقه‌
2025-04-08