بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كۆبوونەوەیەك بۆ خێراكردنی پرۆژەی شاڕێی بابان بەڕێوەدەچێت


بەسەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی چارەسەركردنی هەر كێشە ‌و گرفتێكی پەیوەست بەجێبەجێكردنی پرۆژەی شاڕێی بابان ‌و خێراكردنی جێبەجێكردنی پرۆژەكە.
ڕۆژی هەینی 24/7/2020، بە سەرپەرشتیی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ‌و بە ئامادەبوونی بەڕێز نوێنەری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە شاڕێی بابان و كۆمپانیای جێبەجێكار، كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا لەسەر ڕەزامەندیی بەڕێز وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا بە سەرۆكایەتیی پارێزگاری سلێمانی و ئەندامێتیی فەرمانگا پەیوەندیدارەكان بۆ چارەسەركردنی خێرای هەر كێشە و گیروگرفتێكی پەیوەست بە شاڕێی بابان.
لیژنەكە هاووڵاتیانی بەڕێز دڵنیا دەكاتەوە، كە مافی یاسایی هەموو كەسێك پارێزراو دەبێت و ڕێكاری پێویست بۆ چارەسەركردن و قەرەبووكردنەوەی هەر كێشەیەكی زەوی و زار و موڵك و ماڵ دیاریكراوە. لیژنەی ناوەندییش لە هەر فەرمانگەیەك پەیوەست بەم بابەتە پێكهێنراوە بۆ نەهێشتنی هیچ ڕۆتین و دواكەوتنێك لە كارەكاندا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09