بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كۆبوونەوەیەك بۆ هەڵسەنگاندنی دوایین هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا


بەسەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی كۆبوونەوەیەك بۆ هەڵسەنگاندنی دوایین هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش پشتیوانیی پارێزگا بۆ هەموو هەنگاویچكی نیشتمانییانە پیشان دەدات.
ڕۆژی پێنجشەممە 2/7/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانیدا لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و یاریدەدەران و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی (WHO) كۆبوەوە.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ قۆناغەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كرا و گفتوگۆ لەبارەی پێشنیاز و ڕاسپاردە نوێكان بۆ پلانی ئێستا و داهاتووی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كرا.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی خۆی بۆ كەرتی تەندروستی و كاری دڵسۆزانەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستیی دەربڕی، جەخت لەسەر بەردەوامبوون لە خۆپارێزیی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و چارەسەركردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەردەوام و شایستە و پشتیوانیكردنی خۆچارەسەركردن و هاوچارەسەركردن دووپاتكرایەوە.
ڕێوشوێنی پێویست بۆ باشتر و خێراتر و فراوانتری بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دیاریكران و داوا لەو هاووڵاتییە بەڕێزانە كرا، كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون و چاكبوونەتەوە بەشداربن لە بەخشینی خوێن بۆ چارەسەركردنی تووشبووەكان و لە هەڵمەتێكی مرۆییانەی نیشتمانیانەدا بەشداربن لە پاراستنی ژیانی هاونیشتمانییەكانیاندا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05