بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكرێت


جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت لە رۆژی یەكشەممە 15/6/2020 ەوە دەست دەكرێت بە وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی ‌و هەڵەبجە ‌و هەردوو ئیدارەی گەرمیان ‌و راپەڕین.
رۆژی یەكشەممە 14/6/2020 بەڕێز (عومەر ئەحمەد ئەمین) جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕیی ‌و سەرۆكی لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە دیوانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لە پارێزگاكانی سلێمانی ‌و هەڵەبجە ‌و هەردوو ئیدارەی گەرمیان ‌و راپەڕین، بۆ وەرزی ئەمساڵ بڕی 165 هەزار تۆم گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت.
لە میانی كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەدا كە بە ئامادەبوونی بەڕێز (محەممەد حەسەن رەسوڵ) بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی ‌و نوێنەری دەزگاكانی راگەیاندن بەڕێوەچوو، جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا: لە سنوری سلێمانی ‌و ئیدارەی راپەڕین بڕی 110 هەزار تۆن گەنم ‌و لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە 20 هەزار تۆن گەنم ‌و لە ئیدارەی گەرمیانیش بڕی 35 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت.
وتیشی: گەنمی جوتیاران بە پێی جۆرەكە بڕی پارەی بۆ دیاریی كراوە بەمشێوەیە: گەنمی پلەیەك بۆ هەر تۆنێك بڕی 560 هەزار دیناری عێراقی ‌و گەنمی پلەدوو 480 هەزار دینار ‌و گەنمی پلەسێش 420 هەزار دینار، كە بەو نرخە لە جوتیاران وەردەگیرێت لە سایلۆكان.
جێگری پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی روونكردەوە، هەوڵ دەدەن ئەو بڕە گەنمەی كە بۆ پارێزگاكانی سلێمانی ‌و هەڵەبجە ‌و هەردوو ئیدارەكە دیاریی كراوە لە جوتیاران وەربگیرێت، زیاتر بكرێت، بەڵام بەپێی رێنماییەكان لەو بڕە كەمتر وەرناگیرێت ‌و كار بۆ ئەوەش دەكەن شایستە داراییەكانی جوتیاران بە زووترین كات خەرج بكرێت، بۆ ئەوەی ببێتە هاندەرێك بۆ پەرەدان بە بەرهەمی ناوخۆیی.
لە كۆتایی كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەدا بەڕێز جێگری پارێزگار وەڵامی پرسیاری نوێنەری دەزگاكانی راگەیاندن ‌و رۆژنامەنوسان ‌و پەیامنێرانی دایەوە.     

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05