بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنمی جوتیاران كۆدەبێتەوە


لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سنوری پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە بە مەبەستی تاوتوێكردنی چۆنێتیی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ‌و پێشكەشكردنی خزمەت بە جوتیاران ‌و چارەسەركردنی كێشە ‌و گرفتەكان.
رۆژی یەكشەممە 7/6/2020 بە سەرپەرشتیی بەڕێز (عومەر ئەحمەد ئەمین) جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕیی، لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە دیوانی پارێزگای سلێمانی كۆبوەوە بۆ تاووتوێكردنی چەند پرسێكی هەنووكەیی.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە بە ئامادەبوونی بەڕێزان نوێنەری جوتیاران ‌و لایەنە پەیوەندیدارەكانی كشتوكاڵ ‌و سایلۆكان ‌و چاودێریی بازرگانیی بەڕێوەچوو، گفتوگۆ كرا لە بارەی پێشكەشكردنی زۆرترین خزمەت بە جوتیاران ‌و گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ وەرگرتنی گەنمی وەرزی ئەمساڵی جوتیاران ‌و چارەسەركردنی كێشە ‌و گرفتەكان.
بەڕێز جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە كاروبارەكان بە وردیی ‌و بە شێوەیەكی تەندروست بەڕێوەبچن ‌و هەموو هەوڵێك بدرێت لە پێناو سوودگەیاندن بە جوتیاران.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09