بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگاری سلێمانی: خۆپارێزیی ‌و پشتبەخۆبەستن باشترین كارە


پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە هێمایەكی شایستەی خۆپارێزیی دەكات ‌و ئاماژە بەوە دەكات خۆپارێزیی ‌و پشتبەخۆبەستن باشترین كارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ‌و گرنگیدان بە بەرهەمی خۆماڵی.
ڕۆژی شەممە 6/6/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان (مام شەریف) وەك هێمایەكی شایستەی خۆپارێزیی و فۆتۆگرافەر (ناسیح عەلی خەیات) وێنەگری نیگارەگانی خۆپارێزیی و گروپی ژینگەپارێزیی كۆمپانیایی لاڤارج و خاوەنی كارگەی ئاسمان بۆ بەرهەمهێنانی ڕاخەری خوانی خێرا.
لە دیدارێكدا پارێزگاری سلێمانی ڕێز و سوپاس و پێزانین و خەڵاتی پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی پێشكەش بە بەڕێز مام شەریف كرد، كە جگە لەوەی لە تەمەنێكی شایستەدا بەردەوامە لە كار و كەسابەتێكی سادە و ساكار بۆ دابینكردنی ژیانی خۆی و خێزانەكەی پشتی بەخۆی بەستووە، لە هەمان كاتدا بە هۆشیاریی و ئاگاییەكی تەواوەوە ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكانی جێبەجێكردووە و كاڵا و بەرهەمی خۆماڵیی بەكاردەهێنێت.
پارێزگاری سلێمانی وەك نوێنەر و هێمایەك بۆ تەواوی ئەو بەڕێزانەی بەردەوامن لە كار و كەسابەت و خۆپارێزیی و پشتبەخۆبەستن و پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵیی، سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانەی كرد.
دواتر ڕێزلێنانی كۆمپانیای لاڤارج بەخشرایە پارێزگاری سلێمانی لە بەرامبەر هەوڵەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و پاراستنی ژینگە و پەرەپێدان بە وزە نوێكان، پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هەموو ئەو كۆمپانیایانەی كەرتی تایبەتی نیشتیمانیی كرد كە لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانیدا پشتیوانی پارێزگای سلێمانی و فەرمانگەكانی سنوری پارێزگاكە بوون و سوپاسی كۆمپانیای لاڤارجی كرد كە لە چەند وێستگەیەكی چارەسەركردنی پاشماوەی نەخۆشخانەكان و ژینگەپارێزیی و بەكارهێنانی وزە نوێكان و بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا هاوكاریی حكومەتی خۆجێیی بوون لە ئەمڕۆوە هەڵمەتی دابینكردنی كەلوپەلی خۆپارێزیی مانگێك بۆ ژمارەیەك كاسبكاری سلێمانی دابین دەكەن.
هەر لەم ڕێوڕەسمەدا پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە بەڕێز خاوەنی كارگەی ڕاخەری خوانی خێرای ئاسمان و هاوڕێیانی كرد كە بە تەرخانكردنی (٥٠) كارتۆن ڕاخەر، پشتیوانی هەوڵەكانی خۆپارێزییان لە بەڕێز مام شەریف كرد.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی پێشكەش كردن و هیوای خواست بە جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزیی و ڕێنماییە تەندروستییەكان بەهەموو لامان ئەم دۆخە مەترسیدارە تێ بپەڕێنینن و جەختی كردەوە، كە تەنها خۆپاراستن چارەسەرە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05