بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار لەگەڵ میدیاكاران كۆدەبێتەوە


پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ نوێنەری دەزگاكانی راگەیاندن كۆدەبێتەوە ‌و سوپاسیان دەكات بۆ بەدەمەچوونی دەزگاكانی دەوڵەت لە سەرخستنی رێكارەكانی خۆپارێزیی لە كۆرۆنا.
ڕۆژی یەكشەممە 19/4/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا بە ئامادەبوونی بەڕێز قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەر و نوێنەری دەزگا و كەناڵ و ئۆفیسەكانی كەناڵە تەلەفزیۆنییە ئاسمانییەكاندا كۆبوەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا هەنگاو و ڕێكار و قۆناغەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا خرانەڕوو، سوپاسی دەزگا و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن كرا، كە بە گیانێكی بەرپرسیارانەی نیشتمانیانە ڕۆڵێكی گەورەیان لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و خۆپارێزیی هاووڵاتیان و سەرخستنی ڕێكارەكانی فەرمانگەكانی دەوڵەتدا هەبووە.
ئاماژە بەوەش كرا ئێستا كە پارێزگای سلێمانی دەچێتە قۆناغێكی نوێوە، ئەركی هەمووانە لەگەڵ بڵاوكردنەوەی گیانی خۆپارێزیی و پابەندیی و پاراستنی ئارامیی و تەندروستیی تاك و گشتیی هاووڵاتیاندا كار بۆ كردنەوەی دەرفەتی زیاتر بۆ باشتركردنی بژێویی و ژیانی هاووڵاتیان بكەن.
ئەم پرۆسەیەش هەموو بەرنامە و پلانێكی شیاوی بەپێی كات و قۆناغ و ئاماژە تەندروستییەكان لەلایەن لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناوە بۆی دانراوە، هەموو لایەك دڵنیا كرایەوە كە هەر هەنگاوێك پەیوەستە بە تەندروستیی و ژیان و ئابووریی گشتیی و پێویستی بە پابەندیی و خۆڕاگریی و كاتی دیاریكراوی خۆی هەیە، بۆ ئەوەی نەگەڕێینەوە چەقی مەترسییەكان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04