بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگاری سلێمانی سەردانی هەڵەبجە دەكات


پارێزگاری سلێمانی بە سەردانێك دەگاتە پارێزگای هەڵەبجە ‌و چەندین كەلوپەل ‌و پێداویستییش بۆ پارێزگاكە دابین دەكات.
رۆژی پێنجشەممە 9/4/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كردو لە تەلاری بەڕێوەبەرێتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجەدا، لەلایەن بەڕێزان ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە و سەرۆكی تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە و پزیشك و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكەوە پێشوازیی لێكرا.
لە سەردانەكەدا پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی پارێزگا و سەرجەم دامودەزگاكانی پارێزگای سلێمانیی بۆ دەربڕین و بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە سی و شەش ملیۆن دیناری بەخشییە تاقیگەی تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێی بەڕێز (د. جیهاد ئیبراهیم) سەرۆكی تیمی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ دەستكردن بە كارەكانیان و كاركردن بە ئامێری (PCR)ی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا لە پارێزگاكەدا.
هەروەها بەڕێز پارێزگاری سلێمانی دە هەزار دەمامك و دووسەد نامیلكەی ڕێنمایی خۆپارێزیی لە كۆرۆنا و چەند پێداویستییەكی لۆجستیی تریشی بەخشییە پارێزگا و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە.
لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە، سوپاس و پشتیوانیی و هەماهەنگیی پارێزگاكە و دامودەزگاكانی بۆ پارێزگای سلێمانی دەربڕی و هیوای خواست كە بە هەموو لایەك بتوانین سەركەوتووانە ئەم قۆناغە هەستیارە تێبپەڕێنین.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09