بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی دەستپێشخەرییەكی ئەدەبی رادەگەیەنێت


سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسكۆ، دەستپێشخەریی (ئەدەب و هونەر، هاودەم و چارەساز) رادەگەیەنێت.
كەسانێك لە جیهاندا بە هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا یان شێرپەنجە و ئیفلیجی و ئایدز و هەر نەخۆشییەكی ترەوە رۆژانە كاتێكی زۆر لە ماڵ یان نەخۆشخانەكاندا بە تەنها بەسەر دەبەن. بۆ هاوخەمی ئەوان، بە شیاومان زانی داوا لە نوسەر و ئەدیب و هونەرمەند و ڕۆژنامەنوسان بكەین بەرهەمی داهێنەرانەی خۆیان لەم ڕووەوە بخەنە بەردەستمان، بە رەچاوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
• ناوەڕۆك:
ئومێد، جورئەت، چاكبوونەوە، نمونەی ساتەكانی بەرەنگاربوونەوە لە ژیاندا، پێكەوە سەركەوتن، هاودەمیی، هێز و تینی یادەوەرییە خۆشەكانی ژیان و ئەژماركردنیان و بەخشینی واتا بەو ئەزموونانەی ژیانمان. بۆ نمونە: جەختكردنەوە لەوەی كە ئومێد و جورئەت تەحەددای نەخۆشییەكە دەكات و ترس و نائومێدییش پشتگیریی دەكات. ئەوەی ئەو كەسانە چەند دوور بن لە خەڵك و ئەوانیش چەند جیاواز بن لێیان، هەموو هاوسۆزن و بەتەنگەوەن. ئەوەش كە وڵاتی چین تەنها وەك سەرچاوەی مەترسیی نابینین، بەڵكو وەك گوێزەرەوەی هەڵمەتی خێرای بەدەمەوەچوونی حاڵەتەكە و كلتووری جوانی خۆپارێزیی و سڵاوكردن بەبێ بەركەوتنی جەستەیی و بڵاوكردنەوەی هاوخەمیی و بۆیەكبوونیش لێیانەوە فێر دەبین.
• شێواز:
شیعر، پەخشان، چیرۆك، چیرۆكی وێنەیی، وێنەی جوڵاو و ئەنیمەیشن، ڤیدیۆی كورت، تۆمار و درامای دەنگیی، پۆدكاست، بەرهەمی رۆژنامەوانیی،...هتد.
• ڕووگە:
تێكەڵەیەك لە جوانناسیی ئەدەبیی و هونەریی و ئارامبەخشین و ئامڕازەكانی پەرەپێدانی مرۆیی و میكانیزمەكانی چارەسەری زەبری دەروونی.
• سوودی ئەم دەستپێشخەرییە:
ئەو كەسانەی بۆ ماوەیەك ناتوانن بە شێوەیەكی ئاسایی وەك پێشتر تێكەڵی دنیای دەرەوە و كۆمەڵگە ببن، دەتوانن بە ئاسانیی و كاریگەریی لەگەڵ ژینگە و بارودۆخی ئەندێشەیی ناو بەرهەمە ئەدەبیی و هونەرییەكاندا كارلێك بكەن، كە تیایدا چ نوسەران و چ كەسایەتییە خەیاڵییەكانی ناو بەرهەمەكانیان باس لە ئەزموونێكی گەشبینانەی ژیانی خۆیان دەكەن. ئەمەش ڕەنگە بۆ ئەو كەسانە ئیلهامبەخش بێت و ئومێد و جورئەت و متمانەیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكەدا بۆ بگەڕێنێتەوە، كە ئەمەش دواجار پشتگیریی سیستمی بەرگریی جەستەییان دەكات.
ئەو نوسین و بەرهەمانە لەژێر ناونیشانی (خەمخۆریمان بۆ یەكتر، یەكێكە لە مافەكانی مرۆڤ) یەكدەخرێن و لە كتێبێكدا یان بە شێوەی دیجیتەڵ بە ئۆنلاین دەنێردرێن بۆ ئەو كەسانە، بۆ ئەوەی ماوەی مانەوە و چاوەڕوانییان ئاسانتر و ئاسوودەتر بەسەر بەرن و سەرنجیان بەرەو ئەدەب و ژیانێكی ئەندێشەیی باشتر و بیری ئیجابیتر لە ژیاندا ئاڕاستە بكەن.
لەم بارەیەوە چاوەڕێی بەرهەم و بەهرەی ناوازەتانین...

بۆ زانیاری زیاتر و ناردنی بابەتەكانتان پەیوەندی بكەن بە:
ژمارەی مۆبایل: 9647703744444+
ئیمەیڵ: sarwar.taha@gmail.com


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05