بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

رێوشوێنەكان بۆ خۆپارێزیی لە كۆرۆنا بەردەوامن


پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی لایەنە پەیوەندیدارەكان ‌و مامۆستایانی ئایینی كۆدەبێتەوە لە پێناو گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ڕۆژی دووشەممە 2-3-2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای كرد.
كۆبونەوەكە لە دیوانی پارێزگا ‌و بە ئامادەبوونی بەڕێزان سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی تەندروستی و ئەوقافی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی و بۆردی زانستیی و وتاری ئایینی شاری سلێمانی و لیژنەی فەتوا و لقی سلێمانیی یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا دوای گفتوگۆی تێروتەسەل بڕیار لەسەر چەند خاڵێك درا كە پێویستە هەموو لایەك پابەندی جێبەجێكردنیان بن و سەرپێچیكار رووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە، دواتر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بەڕێز پارێزگاری سلێمانی ‌و بەرپرسانی ئیداریی ‌و ئایینی وردەكاریی كۆبونەوەكە ‌و بڕیارەكانیان بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ‌و هاووڵاتیان ئاشكرا كرد ‌و وەڵامی رۆژنامەنوسانیان دایەوە:
١. ڕاگرتنی پرسەدانان لە هەموو مزگەوت و هۆڵ و شوێنە گشتییەكاندا.
٢. ڕاگرتنی هەموو بۆنە و ئاهەنگێكی خۆشیی و شەكراوخواردنەوە لە هۆڵ و شوێنە گشتییەكاندا.
٣. ڕاگرتنی هەموو كۆڕ و كۆبوونەوە و سیمینارێكی ئایینی و كۆمەڵایەتی.
٤. هاندانی هاووڵاتیان بۆ بەشدارینەكردن لە نوێژی بەكۆمەڵ و نوێژی هەینیدا تا ئەو كاتەی لیژنەی باڵای فتوای هەرێمی كوردستان بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدات.
٥. هەموو ئەم بڕیارانەی سەرەوە پەیڕەوكەرانی هەموو ئایین و ئایینزاكانی تریش دەگرێتەوە لە هەموو شوێنەكانی پەرستن و دامەزراوەی ئایینی و گشتییەكاندا.
٦. پێویستە هەموو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ماوەی پێویست بۆ ڕێنمایی تەندروستی لە ڕووی تەندروستی و ئایینی و كۆمەڵایەتییەوە بۆ هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان تەرخان بكەن.
٧. ئەم بڕیارانە تا كاتێكی نادیار بەردەوام دەبن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04