بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سەفیری یەکێتی ئەوروپا گەیشتە سلێمانی


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە (پاتریک سیمۆنیت) سەفیری یەکێتی ئەوروپا و (جۆن ڤاندی زاندی) سەرکونسڵی شانشینی هۆڵەندا گەیشتنە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەلایەن د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی و چەند بەرێوبەرێکی گشتی پارێزگای سلێمانی پێشوازیان لێکرا.
( سیمۆنیت )له‌كۆنگره‌یەکی رۆژنامه‌وانیدا کە لە فرۆکەخانەی سلێمانی بەڕێوە چوو رایگەیاند : لە بارەی گرنگی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا‌ ، ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كی‌ باش له‌نێوان هەرێم و ئەوروپادا هەبێت.
وە ڕۆڵی پێشمەرگەی بەرز نرخاند لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەو جەنگە نەخوازراوەی روبەروی هەموو جهان بۆتەوە و رایگەیاند کە كه‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ هەموو جهان گرنگە چونکە بەرامبەر تیرۆر دەجەنگێن.
هەرلەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی بەخێرهاتنی سەفیری یەکێتی ئەوروپا (پاتریک سیمۆنیت) و سەرکونسوڵی شانشینی هۆڵەندا (جۆن ڤاندی زاندی) کرد.بۆ پایتەختی ڕۆشنبیری - پارێزگای سلێمانی .
هەروەها رایگەیاند : خۆشحاڵین بۆ جاری دووەم لە ساڵی دوەمی ڤێستیڤاڵی فیلمی یەکێتی ئەوروپادا لە سلێمانی کۆدەبینەوە ، بایەخی ئەم جۆرە چالاکیە هونەری و ڕۆشنبیریانە ، جگە لەوەی نیشاندەری ئاستێکی پتەوی پەیوەندیە لە نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەوروپادا دەتوانێت دەرگایەکی تری هاوکاری و لێک تێگەیشتنی هەردوو لابێت.
هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد كه‌ سەفیری یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ کاک نه‌وشیروان مسته‌فا‌و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و سه‌ركردایه‌تی‌ گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌ڕ.س

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05