بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لیژنەی شارۆچكە پیشەسازییەكان دەست بە كۆبوونەوەكانی دەكات


لیژنەی تەواوكردنی شارۆچكە پیشەسازییەكان ‌و چارەسەركردنی كێشەكانی پرۆسەی بنیاتنانی شارۆچكە پیشەسازییەكان یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا.
رۆژی سێشەممە 4/2/2020، بە سەرپەرشتیی بەڕێز ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری ‌و سەرۆكی لیژنەكە وە بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لیژنە هەریەكە لە  عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرت ‌و محەمەد جەبار شەمسەدین بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازیی ‌و عەزیز سەعید بەڕێوەبەری وەبەرهێنان ‌و سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانیی ‌و پیشەسازی، لیژنەی سەرپەرشتیاری تەواوكردنی شارۆچكە پیشەسازییەكان لە دیوانی پارێزگا كۆبوونەوە.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لە بارەی گرتنەبەری رێوشوێنەكان بە ئامانجی پەلەكردن لە جێبەجێكردن ‌و تەواوكردنی شارۆچكە پیشەسازییەكان لە هەردوو دەروازەی سنوریی باشماخ ‌و پەروێزخان ‌و شارۆچكەی پیشەسازیی نێوان سلێمانی – عەربەت.
هەر  لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كۆبوونەوەكان بەردەوامییان هەبێت ‌و چارەسەری تەواوی كێشەكان بكرێت، بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا دەست بە بنیاتنانی شارۆچكە پیشەسازییەكان بكرێت، بە ئامانجی رەخساندنی هەلی كار ‌و بووژانەوەی ئابوریی ‌و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
ئەوەش لە كاتێكدایە بە فەرمانی ژمارە (16081 / 19) لە رۆژی 1/12/2019دا كە واژۆی بەڕێز پارێزگاری سلێمانیی لەسەرە، بڕیار دراوە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەند بۆ سەرپەرشتیكردنی بنیاتنانی شارۆچكە پیشەسازییەكان ‌و چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم ئەو پرۆسەیە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09