بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی ‌و نۆتینگهام هەماهەنگی دەكەن


پارێزگاری سلێمانی دەگاتە بەریتانیا ‌و لەگەڵ بەرپرسانی شاری نۆتینگهام ‌و سەرۆكی شارە داهێنەرە ئەدەبییەكانی یونسكۆ كۆدەبێتەوە، هەردوو شاری سلێمانی ‌و نۆتینگهام هەماهەنگیی كەلتوری دەكەن.
رۆژی شەممە 1/2/2020 د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە شاری نۆتینگهامی بەریتانیا لەگەڵ بەڕێزان پارێزگار خاتوو كۆنسیلۆر ڕۆسێماری و خاتوو ساندییپ ماهال سەرۆكی ئێستای شارە داهێنەرە ئەدەبییەكانی یونسكۆ و چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی شارەوانیی نۆتینگهام لە بواری كەلتوردا كۆبووەوە ‌و گفتوگۆ كرا لە بارەی هەماهەنگیی لە بواری كەلتوریدا.
لە كۆبونەوەكەدا بە وردی پلان بۆ كاری هاوبەشی شارە ئەدەبییەكانی بەریتانیا و جیهان دانرا و بە گەرمیی پیرۆزبایی خۆیانیان پێشكەش بە شاری سلێمانی كرد وەك شارێكی داهێنەری ئەدەب لە سەر ئاستی جیهان، لەلایەن پارێزگاری سلێمانیشەوە (٦٠) كتێبی تایبەت بە كورد و كوردستان بە زمانی ئینگلیزیی پێشكەش بە كتێبخانەی نیشتمانیی نۆتینگهام كران.
پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی تایبەتی شاری سلێمانیی پێشكەشكردن و خەڵاتی تایبەتیی پارێزگاری نۆتینگهامیش پێشكەش بە پارێزگاری سلێمانی كرا.
لە میانی سەردانەكەیدا بۆ شاری نۆتینگهام، ئەنجومەنی شارەوانیی شاری نۆتینگهامیش خەڵاتی تایبەتیان پێشكەش بە پارێزگاری سلێمانی كرد، دواتر پارێزگاری سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز خاتوو ساندییپ ماهال سەرۆكی ئێستای شارە داهێنەرە ئەدەبییەكانی یونسكۆ كتێبخانەكانی شارەكەیان بەسەر كردەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09