بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

وەفدێكی شاری باتمان سەردانی سلێمانی دەكات


وفدێكی باڵای شاری باتمانی باكوری كوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و لەلایەن پارێزگارەوە بە گەرمی پێشوازییان لێدەكرێت.
ڕۆژی سێشەممە 21/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی  لە وەفدێكی باڵای شاری باتمان لە باكوری كوردستان كرد، كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان نەجدەت ئیپێكیوز، ئەندامی پەرلەمانی توركیا لە شاری باتمان و د. مەهمەت دەمیر، سەرۆكی شارەوانی باتمان و هەدییە قەرەئەسڵان و یونوس پارین ئەندامانی ئەنجومەنی هەدەپە لە شاری باتمان و شوكران چەلەبی ئەندامی شارەوانیی باتمان و موزەییەن گیونەش، نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگیی و دەستەخوشكیی لە نێوان شارەكانی سلێمانی و باتماندا كرا، بە تایبەتی لە ڕووی تەندروستیی و زانستیی و بازرگانیی و كەلتورییەوە.
پارێزگاری سلێمانی ئامادەیی پارێزگای سلێمانیی بۆ هەموو هەماهەنگیی و پتەوكردنی پەیوەندییەك دەربڕی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09