بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار چەند پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا رادەگەیەنێت


پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی كارەبا و فەرمانگەكانی دیكە كۆدەبێتەوە ‌و چەند پرۆژەیەكی گرنگی كارەباش رادەگەیەنێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی تەزووی كارەبای نیشتمانیی.
ڕۆژی یەكشەممە 19/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان و بەرپرسی فەرمانگەكانی سنوری ناحیەی بازیان، لە دیوانی ناحیەی بازیاندا سەرپەرشتیی كۆبونەوەیەكی تایبەت بە پرۆژەكانی كارەبای لە سنورەكەدا كرد و داوای هەماهەنگیی لە هەموو فەرمانگەكانی حكومەت و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت و هاووڵاتیانی بەڕێزی ناوچەكە كرد هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی بكەن بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە ستراتیژییە نیشتمانییەكان لە سنورەكەدا.
دواتر بەڕێز پارێزگاری سلێمانی پرۆژەی بەستنەوەی هێڵی ١٣٢ كەی ڤی چەمچەماڵی بە بازیان و بە وێستگەی غازیی بازیانەوە ڕاگەیاند، كە قۆناغی یەكەمی بەستنەوەی وێستگەی غازیی چەمچەماڵ بە سنوری بازیانەوە تەواو بووە و بڕیارە لە قۆناغی دووەمدا بە وێستگەی بازیانەوە ببەسترێتەوە، دواتر ئەم هێڵە بە درێژایی ٤٦ كیلۆمەتر بە تۆڕەكانی تاسڵوجە و خۆرهەڵاتی سلێمانییەوە وەك تۆڕێكی نیشتمانی دەبەسترێتەوە.
لە كۆبونەوەكەدا دوو پڕۆژەی گرنگی وەزارەتی كارەباشی ڕاگەیاند، كە بریتین لە هەردوو هێڵی ستراتیژیی ١٣٢ كەی ڤی لە نێوان تاسڵوجە – چوارقوڕنە و سلێمانی – سەیدسادقدا، كە ڕۆڵی گرنگیان دەبێت بۆ سەقامگیركردنی كارەبا لە سنورەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە و سەیدسادقدا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04