بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كۆنفرانسی كۆمەڵەی پزیشكانی چاو بەڕێوەدەچێت


كۆمەڵەی پزیشكانی چاوی عێراق پانزدەهەمین كۆنفرانسی خۆی ساز دەكات ‌و پارێزگاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت پێویستە پێشخستنی كەرتی تەندروستی لە ئەركە لەپێشینەكان بێت بۆ خزمەتی گشتی.  
ڕۆژی پێنجشەممە 9/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی و سەرۆكی كۆمەڵەی پزیشكانی چاوی عێراقی، بەشداریی كرد لە پانزدەهەمین كۆنفرانسی كۆمەڵەی پزیشكانی چاوی عێراقیدا كە لە ئوتێ گراند ملینیۆمی شاری سلێمانی ڕێكخرابوو ماوەی دوو رۆژی خایاند.
لە میانی كۆنفرانسەكەدا كە بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە پسپۆڕانی تەندروستی ‌و بەرپرسانی حكومیی ‌و ئەكادیمییەكان بەڕێوەچوو، بەڕێز پارێزگار لە وتەیەكدا سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیی بۆ كەرتی تەندروستی و كۆنفرانسەكەیان دەربڕی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن ‌و ئاماژەی بەوە كرد، پێویستە كاری زیاتر ‌و زیاتر بكرێت بۆ پێشخستنی كەرتی تەندروستی لە پێناو خزمەتی گشتیدا.
دواتر لەلایەن بەڕێز سەرۆكی كۆمەڵەكەوە خەڵاتی سوپاس و ڕێزلێنان بەخشرایە پارێزگاری سلێمانی لە بەرامبەر پشتیوانییە بەردەوامەكانی لە كەرتە جیاجیاكانی تەندروستی و گەشتیاریی تەندروستیدا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09