بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار سەرپەرشتیی كۆبونەوەیەكی لیژنە هاوبەشەكان دەكات


پارێزگاری سلێمانی لە میانی كۆبونەوەیەكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی مەڵبەند ‌و بەرپرسی فەرمانگەكاندا جەختی كردەوە لەسەر خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان لە ساڵی نوێدا.
ڕۆژی پێنجشەممە 9/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان قائیمقامی قەزای مەڵبەند و بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەر و بەرپرسانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، سەرپەرشتیی كۆبونەوەی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كرد.
لە میانی كۆبونەوەكەدا بەڕێز پارێزگار سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانیی لە بەرامبەر دڵسۆزیی و لێوەشاوەیی و خەمخۆرییان، پێشكەشكردن و پشتیوانیی تەواوی پارێزگای سلێمانیشی بۆ پێشخستن و سەرخستنی كارەكان لەساڵی نوێدا دەربڕی.
ئاماژەی بەوەش كرد پێویستە هەموو هەوڵەكان بخرێنەگەڕ لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و چاودێریكردنی وردی نرخ و كوالێتیی و قەبارەی كاڵا جۆراوجۆرەكان و خزمەتگوزارییە گشتییەكان.
دواتر بەڕێز پارێزگار بە ئامادەبوونی بەڕێز قائیمقامی مەڵبەندی سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی ساز كرد ‌و باسی بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی كرد.

بۆ بینینی تەواوی وتەکانی پارێزگاری سلێمانی کلیک لەم لینکە بکە:

https://www.youtube.com/watch?v=3jXlw54P2pM

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09