بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خەمخۆرانی پەروەردە


خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خەمخۆرانی پەروەردە
مەراسیمێكی شایستە بۆ رێزلێنان لە خەمخۆرانی بواری پەروەردە بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش جەخت دەكاتەوە، گرنگیدان بە پەروەردە ‌و فێركردن گرنگترین فاكتەرە بۆ بەرەوپێشچوونی كۆمەڵگە.
پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 5/12/2019، بە چاودێریی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‌و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان ‌و خەمخۆرانی بواری پەروەردە ‌و قوتابیان ‌و كەسوكارەكانیان ‌و كەسایەتیی ‌و رۆشنبیرانی سنوری شاری سلێمانی، بە دروشمی (دڵسۆزانی پەروەردە ئایندەی نیشتیمان دەنەخشێنن)، مەراسیمێكی گەورە لە هۆڵی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە میانی مەراسیمەكەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە خەمخۆرانی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن و دوو بەڕێوەبەری نمونەییش دەستنیشان كران ‌و خەڵات كران، هەروەها لە مەراسیمەكەدا چەندین چالاكیی جۆراوجۆر لەلایەن قوتابیانەوە بەڕێوەچوون.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا هیوای سەركەوتنی بۆ قوتابیان ‌و مامۆستایان خواست ‌و ئاماژەی بەوە كرد، گرنگیدان بە بواری پەروەردە ‌و فێركردن گرنگترین فاكتەرە بۆ بەرەوپێشچوونی كۆمەڵگە، دەستخۆشیشی لە رێكخەرانی مەراسیمەكە كرد.
بۆ بینینی دەقی وتارەكەی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی كلیك لەم لینكە بكە:

https://www.youtube.com/watch?v=QGBG-I7IRfU

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09