بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیی تایبەت بە دۆخی كارەبا


پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا دۆخی كارەبای سنوری پارێزگاكەی روونكردەوە ‌و داوای كرد هاووڵاتیان هاوكار بن بۆ ئەوەی زۆرترین بڕی كارەبا بۆ هەموان دابین بكرێت.

ڕۆژی سێشەممە 3/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ‌و بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابووریی سلێمانی، چەند روونكردنەوەیەكی پێویستی لە بارەی دۆخی كارەبای پارێزگای سلێمانییەوە بۆ رای گشتی راگەیاند.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە بەشەێك لە وتەكانیدا داوای لەو هاووڵاتیانە كرد كە پێوەری كارەبایان نییە و بەهەر هۆیەك كارەبایان ڕاكێشاوە، پێویستە هەتا سەرەتای ساڵی داهاتوو واتە 1/1/2020 بە پێی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی كارەبا پێوەری كارەبا ببەستن، بە پێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر، ئەو شوێنانەیش دیاریكران كە بە پێی فەرمانی وەزارەتی كارەبا بۆیان هەیە كارەبای بەردەوامیان هەبێت لەبەر بەرژەوەندیی گشتی.
هەر لە میانی كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەدا ئەوەش ڕوونكرایەوە كە موەلیدە ئەهلییەكان بە سوپاسەوە پشتیوانییەكی گەورەی كەرتی گشتی بوون و ماوەی سێ ساڵ زیاترە لەسەر داوای پارێزگا و قائیمقامیەتی مەڵبەندی سلێمانی موەلیدەكان بۆ موەلیدەی بێدەنگ و دۆستی ژینگە گۆڕیوە و لە ئەمساڵیشدا لە دەستپێشخەرییەكدا (١٠٠٠٠) دە هەزار نەمامیان لە سنوری شارەوانی سلێمانیدا بە چاودێریی لایەنە پەیوەندیدارەكان چاندووە.
بۆ بینینی دەقی كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكە كلیك لەم لینكە بكە:

https://www.youtube.com/watch?v=I1rL8Lv1lDA

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05