بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بە ئامادەبونی پارێزگار مەراسیمێك بۆ ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم ڕێكخرا


بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی ئۆتیزمەوە، لەهۆڵی یەكێتی نابینایانی كوردستان مەراسیمێك بۆ ئەو ساڵڕۆژە ڕێكخرا، و پارێزگاری سلێمانیش بەڵێنی ئەوەدەدات، چی پێبكرێت بۆ هاوكاریكردنی ئەو نەخۆشانە ئەنجامی بدات.

ئەمڕۆ بەبۆنەی ساڵ ڕۆژی نەخۆشی ئۆتیزمەوە لەشاری سلێمانی ‌و لەهۆڵی یەكێتی نابینایانی كوردستان مەراسیمێك بۆ كەسوكار‌و توشبوانی ئەو نەخۆشییە ڕێكخرا، لەمەراسیمەكەشدا د.ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی بەشداریتێداكرد، لای خۆیانەوە كۆمەڵەی ئۆتیزمی سلێمانی داوای هاوكاریان لەپارێزگاركرد‌و ئەویش بەڵێنی ئەوەی دا، كە بەگوێرەی توانا هاوكاریانبێت.

لەسەرتا سەری هەرێمی كوردستاندا، هەزار‌و 600 منداڵی توشبوی ئۆتیزم هەیەو لەو ڕێژەیەش، 300 توشبویان لەسلێمانی و 850یان لەهەولێر‌و 450ی دیكەشیان لەدهۆكن.

لەلایەن پزیشكەكانی جیهانەوە هەوڵ بۆ ئەوە دەدرێت، كە چارەسەری بنبڕكردن و كۆتایی هێنان بەو نەخۆشییە بكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێكی دیاری لێنەكەوتوەتەوە.

ش ع


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09