بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

دكتۆر ئاسۆ دەسەڵاتێكی خۆی دادەبەزێنێت


لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، پارێزگاری سلێمانی دەسەڵاتێكی خۆی بۆ قائیمقامەكان دادەبەزێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانێک بۆ قائیمقامییەتەكان دەردەكرێت

بەگوێرەی فەرمانی نوسراوی ژمارە 2142 كە لەبەرواری 17/2/2016 دەرچووە و واژۆی عومەر ئەحمەد ئەمین جێگری پارێزگاری سلێمانی لەسەرە تیایدا هاتووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، لەسەر فەرمانی بەڕێز دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی، بڕیاردراوە بە 

پێدانی دەسەڵاتی مۆڵەت بەپیشە هەمەجۆرەكانی وەك (عەلوە، ماسی فرۆشی، مینی ماركێت، ماست فرۆشی، شیرەمەنی، شیرینی فرۆشتن، سەوزەو میوە، دوكانی وشكە)، واتا مۆڵەتە پیشەییەكان بەقائمیاقمییەتەكانی سنوری پارێزگاكەمان.

بەگوێرەی ئەو بڕیارەی دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی بێت، بۆ لەمەودوا ئەو هاوڵاتیانەی خولیای كاسبی و كاركردن دەكەن، بۆ مۆڵەت وەرگرتن پێویستیان نییە بگەڕێنەوە بۆ پارێزگای سلێمانی، راستەوخۆ لەڕێگەی قائیمقامییەتەكانیانەوە، دەتوانن ئەو مۆڵەتە لەوێ وەربگرن، كار و كاسبی خۆیان ئەنجامبدەن و خەرجییەكی زۆریش سەرف ناكەن.

تێبینی: ڕاگەیاندننەكان ئازادن لەبڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە وەك خۆی

 ش،ع


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29