بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پەردە لەسەر پەیكەری د. جەمال لادەدرێت


پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە مەراسیمی پەردەلادان لەسەر پەیكەری د. جەمال ئەحمەددا كرد ‌و رۆڵی دكتۆر جەمالی بەرز نرخاند لە خزمەتكردنی گەلەكەیدا.
ڕۆژی شەممە 12/10/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێز جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بەشداریی كرد لە مەراسیمی پەردەلادان لەسەر پەیكەری بەڕێز د. جەمال ئەحمەد ڕەشید.
مەراسیمەكە بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومی ‌و كەسایەتییەكانی شاری سلێمانی ‌و رۆشنبیران ‌و كەسوكاری د. جەمال ‌و رۆژنامەنوسان ‌و پزیشك ‌و كارمەندانی كەرتی تەندروستی بەڕێوەچوو، ئامادەبوان بە گرنگییەوە باسیان لە رۆڵ ‌و پێگەی ئەو پزیشكە خەمخۆرە كرد.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا لە ڕۆڵی دیار و شایانانەی بەڕێز د. جەمال ئەحمەد رەشید دوا و هیوای خواست كە هەموان بە ڕێچكەی چاكەكاریی و خۆنەویستیی و خۆبەخشیی و خزمەتگوزارییدا بڕۆن و نەهێڵن ئەم ڕێگا ڕووناكانە كوێر ببنەوە.
د. جەمال ئەحمەد رەشید یەكێك بوو لە پزیشكە بەناوبانگەكانی سلێمانی ‌و كوردستان ‌و رۆڵی بەرچاوی هەبوو لە خزمەتكردنی خەڵكیدا، بەتایبەت منداڵان ‌و خەڵكانی كەمدەرامەت، ساڵی 1945 لەدایك بوە ‌و ساڵی 2018 بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

له‌ خزمه‌ت ژینگه‌پارێزاندا
2025-08-04
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی له‌ فیدراسۆنی جیهانی كرد
2025-07-20
سلێمانی ،كۆتایی به‌ خولێكی وته‌بێژی هات
2025-06-04
له‌ شاری سنه‌،ڤستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر،پێشوازی له‌ وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌وه‌فدێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد
2025-05-27
سلێمانی،یه‌كه‌مین پێشانگای كارسازی كرایه‌وه‌
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی ،سه‌ردانی پرۆژه‌ی سنه‌ سه‌نته‌ری كرد
2025-05-22
سنه‌ ، كۆبوونه‌وه‌ی ئابوری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
2025-05-21
سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پرسی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-04-29
پارێزگاری سلێمانی، به‌شداریكرد له‌ مه‌راسیمی واژوكردنی گرێبه‌ستی ستراتیژی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای بازیان
2025-04-28
ئه‌مڕۆ 51 ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزی تێده‌په‌ڕێت
2025-04-24
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌ڕاوێژكارانی دامه‌زراوه‌ی فامیلی سێرچ كرد
2025-04-24