بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

گەڕەك و بینا كۆنەكانی شاری سلێمانی دۆكیومێنت دەكرێن


پرۆژەی پرۆژەی دۆكیومێنتكردنی گەڕەك و بینا كۆنەكانی شاری سلێمانی لەلایەن سیتی لابی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.
پرۆژەكە بەهاوكاریی د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و د. سیروان خورشید رەفیق راگری كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانی و ئەندازیار عادل لەتیف مەولەوی بەڕێوەبەری كۆمپانیای ڤیو پایەنیرو و بەڕێزان د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد غەفور قائیمقامی سلێمانی و ئەندازیار كەمال رەشید بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی و ئەندازیار تابان جەبار بەڕێوەبەری پلاندانان ‌و بەداواچوون لەپارێزگای سلێمانی ئەنجام دراوە.
ئامانجی سەرەكیی پرۆژەكە بریتییە لە پارێزگاریكردن لە مێژوو و هونەری تەلارسازیی شاری سلێمانی و ئەو بەشە كەمەی بیناو خانووە كۆنەكان كە ماون لەڕووخان و رووخاندن رزگار بكرێن و پەرەپێدانی كەرتی ئابووریی شار لەڕێگەی پەرەپێدان بەگەشتوگوزار لەو خانوو و گەڕەكانەدا.
گرنگیی پرۆژەكە:
1.    پارێزگاریكردن لەپێناسەو ناسنامەی شاری سلێمانی.
2.    گرنگیی زۆری ئەو خانوو و گەڕەكە كۆنانە بۆ پەرەپێدانی لایەنی ئابووریی شار.
3.    نەبوونی ئامارێكی تەواوی ئەو خانوو و گەڕەكە كۆنانە، پەرەپێدان بەبواری توێژینەوەی زانستی لە بەشەكانی تەلارسازی و مێژووناسی و كەلتووری.
4.    رزگاركردنی ئەو بەشە كەمەی كە ماوە لەخانوو و بینا و بەشە كۆنەكانی شاری سلێمانی لەڕووخان و رووخاندن.
5.    بۆ دروستكردنی داتابەیس ژێرخانە زانیارییەكی راست و دروست لەڕێگای بەكارهێنانی سیستەمی (GIS) بۆ دروستكردنەوەی ئەو بیناو خانووانەی كە ئێستا ماون ‌و لە ڕێگەی لەناوچووندان ئەگەر پێش فریاكەوتنی نۆژەنكردنەوەیان لەناوچوون.
6.    بۆ پارێزگاریكردن لە شێوازی ژیانی رۆژانە و كەلتووری رەسەنی شارەكە كە بە لەناوچوونی خانووە كۆنەكان ئەوانیش لەناودەچن.
7.    قۆناغێكی گرنگ و سەرەكی و پێویستە بۆ دروستكردنی ماستەرپلانێكی گشتگیر بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ گەڕەكە كۆنەكاندا كە زۆر پێویستە بە زووترین كات ئەنجام بدرێت.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09