بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

گۆشتفرۆشی سه‌ر شه‌قامه‌كان رادەستی دادگا دەكرێن


 

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت بە هاوكاری لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، رۆژانە ‌چاودێری شەقام و شاڕێكان دەكەن و دەست بەسەر گۆشتی ئەو ئاژەڵانەدا دەگرن كە بەنایاسایی و بەدەر لە رێنماییە تەندروستی و ڤێتنەرییەكان سەردەبڕدرێت و بە هاوڵاتیانی دەفرۆشن.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ووتی؛ لیژنە تایبەتمەندە‌كان كە نوێنەری بەڕیوەبەرایەتیەكانی ڤێتنەری و تەندروستی تێدایە بە هاوكاری لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، چاودێری ئەو شەقام و شاڕێیانە دەكەن ئاژەڵ سەردەبڕن و بە هاوڵاتیانی دەفرۆشن.

وتیشی: داواكاری گشتی سەربڕینی ئاژەڵ و فرۆشتنی گۆشتەكەی لەسەر شەقامەكان بە تاوانی بینراو (الجریمە المشهودە) ناوبردووە‌، بە فه‌رمی نوسراوی ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه‌ بۆ دەستگیركردن و گرتنەبەری رێكاری پێویست بەرامبەر ئەو كەسانە ئه‌وكاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

رایگەیاند؛ لەچەند رۆژی رابردودا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان دەستیان بەسەر ژمارەیەك ئاژەڵی سەربراودا گرتووه‌ لەگەڵ ئەو پێداویستیانەی لەلایەن گۆشتفرۆشەكانەوە بەكاردەهێنرێت، گۆشتەكە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی كراوە بۆ لەناوبردنی‌، هەروەها؛ رێكاری پێویست بەرامبەر بە خاوەنەكانیان دەگیرێتەبەر.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات؛ بۆ سەلامەتی تەندروستیان ئەو گۆشتەی له‌شه‌قام و شاڕیكاندا ده‌فرۆشرێت مەكڕن، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەنەرییەوە پشكنینی بۆ نەكراوە، لەكاتی هەبوونیدا لە شەقام و كۆڵانەكان لەڕێی ژمارە (07708677777)‌  لیژنە هاوبەشەكان ئاگادار بكەنەوە.‌

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29