بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

رێگە نادرێت نرخ لە بازاڕدا بەرز ببێتەوە


 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە دیوانی قائیمقامیەتدا لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنە هاوبەشەکاندا کۆبۆوە،

 

لە کۆبونەوەیەکدا کە لە دیوانى قائیمقامیەتى سلێمانى بەرێوەچوو بە ئامادەبوونی ئاسایشى ئابوورى و چادێرى بازرگانى و لیژنە هاوبەشەکان، گفتوگۆى ورد کرا لەبارەى چاودێرى بازاڕ بۆ رێگرتن لە بەرزبوونەوەى نرخى شمەک و کاڵا و مادە خۆراکییەکان بەتایبەت کە بڕیارى لابردنى سیستمى پاشەکەوتى موچە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە دراوە و لە وەرزى گەشت و سەیرانیش نزیک بوینەتەوە.
لە کۆبونەوەکەدا هەریەکە لە پارێزگار و قائیمقامى سلێمانى تەواوى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتیان راسپارد سەردان و چاودێرییەکانیان زیاتر و وردتر بکەن بۆ ئەوەى رێگەنەدرێت هیچ کەس و فرۆشگایەک نرخى شمەک و خۆراک بەرز بکاتەوە. پشتگیرى تەواوى خۆیان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانیان بۆ کارى لیژنەکانى قائیمقامیەت دوپاتکردەوە.
دواتر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاوات محەمەد- قائیمقامى سلێمانى رایگەیاند تا ئێستا لە بازاڕەکانى سلێمانیدا بە هیچ جۆرێک نرخ بەرزنەبووتەوە و چاودێرییەکانیشمان زیاتر کردووە بۆ فرۆشگا و بازاڕەکان. 
وتیشى: لەم ماوەیەدا تەنها نرخى گۆشتى سور و مریشک بەرزبووەتەوە کە ئەویش هیچ پەیوەندییەکى بە دۆخى ئابورى و سیستمى موچەوە نییە، تەنها پەیوەندى بە کەمبونەوەى ئەو بەرهەمانە لە ناوخۆ و کەمبونەوەى بڕى هاوردەوە هەیە و کارى پێویست دەکەین بۆئەوەى ئەو حاڵەتەش چارەسەر بکەین.
هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا قائیمقامى سلێمانى ئاشکرایکرد کە لە ماوەیەکى نزیکدا لیژنەیەکى تایبەت بە پاراستنى شوێنەوار دروست دەکەین کە رێگە دەگرێت لە لەناوچوونى خانو و گەڕەکە کۆنەکانى شارى سلێمانى.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09