بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پڕۆژەیەی پەرەپێدانی پاوانی دەستكرد بۆ36 گوندی پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەكرێت‌


 

بەڕێوەبەرایەتی دارستان‌و پاوانی سلێمانی، پڕۆژەیەكی گرنگی بۆ خزمەتكردنی جووتیاران‌و ئاژەڵداران‌و خاوەن كێڵگەكانی گاوداری دەستپێكرد.پڕۆژەیەكە پەرەپێدانی پاوانی دەستكردە بۆ ژمارەیەك گوندی سنووری پارێزگای سلێمانی، لێپرسراوی هۆبەی پاوانیش رایدەگەیەنێت، پڕۆژەكە دابینكردنی تۆوی وێنجەو پەینی كیمیاییەو دەبێتە سەرچاوەیەكی هەرزان بۆ دابینكردنی ئاڵف‌و دواجاریش سودێكی ئابووری زۆری دەبێ بۆ جووتیاران.

لەوبارەیەوە، سەروەر مەجید لێپرسراوی هۆبەی پاوان بە کوردستانی نوێی راگەیاندوە، دەستمان كردوە بە پڕۆژەی پەرەپێدانی پاوانی دەستكرد كە تێیدا 137 جووتیار لە 36 گوند لە 10 قەزاو ناحیەی جیاوازی سەر بەپارێزگای سلێمانی‌و چەمچەماڵ لێی سودمەند دەبن.


دەشڵێت: «پڕۆژەكە لەسەر بودجەی وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم جێبەجێ دەكرێت، كە خۆی دەبینێتەوە لە دابینكردنی تۆوی وێنجەو پەینی كیمیایی بۆ جووتیاران‌و ئاژەڵداران‌و خاوەن كێڵگەكانی گاوداری لە سنووری پارێزگای سلێمانی‌و چەمچەماڵ».
لێپرسراوی هۆبەی پاوان ئاماژەی بەوەشكردوە، تیمەكانیان لە 19ی 11ی 2018 دەستیان بەكاركردن كردووەو بەپێی بەرنامەیەكی تایبەت سەردانی ئەو ناوچانە دەكەن كە پێشوەخت لەسەر داواكاری جووتیاران‌و بەپێی پلانی هۆبەكە دەستنیشان كراوە.
روونیشی دەكاتەوە: «جیاواز لە ساڵانی رابردوو ئەمساڵ تۆوی وێنجەی توركی دابەش دەكرێت بەسەر جووتیاراندا كە رێژەی چاندنی بەرزەو پاكژە‌و پارێزراوە لەهەر گرفتێكی وەك تێكەڵبوونی تۆوی مشەخۆرەكانی وەك حامول».


 وێنجە رووەكێكی بەتەمەنە و 6 تا 7 ساڵ دەمێنێتەوەو ساڵانە 8 بۆ 9 جار لێی دەبڕرێتەوەو بۆ هەر دۆنمێك نزیكەی 2 بۆ 3 تۆن بەرهەمی دەبێت، واتە لەساڵێكدا 20 بۆ 25 تۆن بەرهەمی ئاڵفی دەبێت، ئەمەش دەبێتە سەرچاوەیەكی باش بۆ بەرهەمهێنانی شیر.
 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05